سلۆت دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی بۆ یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی ڕاگەیاند

وەرزش

01/10/2025     ژمارەی بینراو 269

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئارن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول دووپاتیکردەوە، ئەلیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە یارییەکەی ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر چێڵسی بەشداری ناکات، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی گالاتاسەرای لە ئیستەنبوڵ تووشی پێکان بوو.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە خولەکی 56 یاریگای بەجێهێشت و جۆرجی مامەرداشڤیلی گۆڵپارێز لە شوێنی هاتە نێو یاریگا و پێدەچێت پێکانێکی ماسولکەیی بێت، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت، بەڵام ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی شەممەی داهاتوو لە یاریگای ستامفۆرد بریج دڵنیایە.

سلۆت دوای یارییەکە بە ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆی ڕاگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە شتێکی ئەرێنی نییە کاتێک یاریزانێک بەو شێوەیەی یاریگا بەجێدەهێڵێت، بەڵام دڵنیاین ڕۆژی شەممە بەشداری ناکات.

ئەلیسۆن لە دوو وەرزی ڕابردوودا دووچاری پێکانەکانی دووبارەبووەوە، وەرزی ڕابردوو لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی دووەم زیاتر لە دوو مانگ بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن