ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای سێنترال ستادیۆم یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر کایرات ئەلماتی کازاخستانی میوانداردا بەدەستهێنا.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە خولەکەکانی 25 و 5 2و 73 هاتریک و ئیدواردۆ کاماڤینگا لە خولەکەکانی 83 و برایم دیازی یەدەگ لە خولەکەکانی 93+3 گۆڵەکانیان تۆمارکرد.
دوای یارییەکە چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە ژووری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە دەرکەوت و دووپاتی کردەوە کە تیپەکە بە ئامانجی ڕوون و ئاشکرا بۆ بردنەوە هاتۆتە کازاخستان.
وتیشی: ئێمە هاتین بە تەواوی بزانین چیمان دەوێت، ئەمە پاڵەوانێتییەکی جیاوازە، وە سەرەتایەکی بەهێزمان دەویست، ئێستا یارییەکی گرنگمان بەرامبەر یۆڤانتۆس هەیە، پێویست بوو هەلەکان بقۆزینەوە و گۆڵ تۆمار بکەین، ئەوەشمان کرد، یاریزانەکان بە جددییەکی زۆرەوە یارییان کرد، ئامانجەکەمان پێکا، دەگەڕێینەوە بۆ ئیسپانیا و بیر لە یارییەکەی ڤیاڕیال دەکەینەوە.
سەبارەت بە بڕیارەکەی کە فێدریکۆ ڤالڤێردی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبێت، ئەلۆنسۆ وتی: بڕیارەکە پێشوەختە دراوە، ڤاڵڤێردی هەمیشە ئامادەیە، بەڵام پێویستە هەوڵەکانی یاریزانەکان بەڕێوەببەین، ئەگەر یارییەکە پێویستی بە یاریکردن هەبووایە، ئەوا یاریی دەکرد، بەڵام هەندێکجار دەبێت بزانین چۆن ڕۆڵەکان دابەشبکەین.