رۆیتەرز: هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە

ئابوری

03/10/2025     ژمارەی بینراو 543


راچڵەكین-

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا هەناردەی نەوتی  هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لەتوركیا راگیراوە.

ئەمڕۆ هەیینی 3ی تشرینی یەكەمی 2025 ئەو دوو سەرچاوەیە لەكەرتی وزە بە رۆیتەرز-یان راگەیاندووە:" لەئێستادا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لەتوركیا راگیراوە."

بەووتەی ئەو دوو سەرچاوەیە، هۆكاری راگرتنی هەناردەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پڕبوونی كۆگاكانی عەمباری نەوت لەتوركیا.

هاوكات ئەو دوو سەرچاوەیە بە رۆیتەرز-یان راگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت كاتژمێر 17:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە دەستبكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن