داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

کوردستان

03/10/2025     ژمارەی بینراو 206


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 27ی 9 تا  تا 3ی 10ی  2025 ، بڕی (17) ملیارو (888)ملیۆن و (150)هەزار و (537)دینار بووە، لە (90%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (10%)ی بەشێوەی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  18.767% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 4 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 20 تا 26ی ئەیلولی  2025 بریتیی بوو لە (22) ملیارو (20) ملیۆن و (666) هەزارو (253) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.    

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن