ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئارن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول هۆکاری خراپی ڕێژەی گۆڵکردنی محەمەد سەڵاح لە سەرەتای وەرزەوە ڕوونکردەوە.
سلۆت ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەڵاح بەشێکە لە تیپێک کە ڕووبەڕووی ڕکابەری جیاواز دەبێتەوە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی وەرزی ڕابردوو.
ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپوول ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر بەراورد بکەین بردنەوەکە بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا، کاتێک شەیتانە سوورەکان هەوڵیاندا لە پشتەوە یاری دروست بکەن، بە بردنەوەکەی بەرامبەر یونایتد لە یاریگای خۆماندا، کاتێک ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێز تەنها بە تۆپی درێژ و بەرز یاریی دەکرد، ئەوە ئەوە گۆڕاوە.
سلۆت دانی بەوەدانا کە لە گەڕی یەکەمی وەرزی ڕابردوودا هێندەی لە یارییە کراوەکان گۆڵ تۆمارناکەین، ئەوەش شتێکە کە زۆر کاری لەسەر دەکەین، تا زیاتر لەگەڵ پێکهاتەی نوێ یاری بکەین باشترە، بەڵام هێشتا کەمێک کێشەمان هەیە بۆ ئەوەی لە یاری کراوەدا گۆڵی پێویست تۆمار بکەین.
لیڤەرپوڵ ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکی سەخت لە دەرەوەی یاریگای خۆی، کاتێک ئێوارەی یەکشەممە لە یاریگای ستامفۆرد بریج سەردانی چێڵسی دەکات و لە یاری لوتکەی گەڕی حەوتەمی خولی ئینگلیزی.
سلۆت و یاریزانەکانی دوای دوو دۆڕانی یەک لە دوای یەک بە کریستاڵ پاڵاس لە پرێمەرلیگ و گالاتاسەرای لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن.
ڕاهێنەری لیڤەرپوول دەڵێت: ئەلیسۆن بەشداری یارییەکەی چێڵسی ناکات و بۆ مانگی تشرینی یەکەم ناخرێتە پێکهاتەی بەرازیلەوە. پێموایە پێویستی بە کاتێک دەبێت بۆ ئەوەی لەم پێکانە چاکبێتەوە، دەکرێت بە باشی بۆی بڕوات یان کاتێکی زیاتری پێبچێت، بەڵام بە گشتی سەرم سوڕدەمێنێت ئەگەر لە یەکەم یاریمان دوای پشووی نێودەوڵەتی یاری بکات.