راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هاوكات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.