راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەكات.
وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هاوكات هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستان و مانگانە 18 ملیار و 600 ملیۆن دیناریان پێویستە، مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵاش ژمارەیان چوار هەزار و 100 مامۆستایە و مانگانە زیاتر لە پێنج ملیار دیناریان پێویستە.