ڕاچڵەکین سپۆرت -
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستی یانەکەی لە بارسێلۆنا و لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گۆڕی.
پەیامنێرێکی تۆڕی ڕادیۆیی فەرەنسی RMC ئاشکرای دەکات کە لویس ئێنریکی چیتر لەگەڵ گرێبەستکردن لەگەڵ یامال نییە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری وەرزشی یانەکە لەگەڵ هەڵوێستی ئێستای ئێنریکی هاوڕایە.
RMC ڕوونیشیکردەوە، عوسمان دێمبلی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان کە بەم دواییە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێنا، نزیکە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە.
ڕوونیشیکردەوە، "لە ئێستادا هەموو لایەنەکان پێویستیان بە ڕێککەوتنی هاوبەش هەیە".