راچڵەكین-
بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری و ناساندنی لیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (281) لەبازنەی نەینەوا بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (281)ی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا لە بازنەی نەینەوا بەڕێوەدەچێت.
گەزنەیی دەڵێت، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (281) لەبارەگای مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بەڕێوەدەچێت و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی وتارێك پێشكەش دەكات.