بڕیارێك لەبەرژەوەندی ئەو دەرچووانەی پۆلی 12 دەدرێت كە لەزانكۆكان وەرنەگیراوون

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك لەبەرژەوەندی ئەو دەرچووانەی پۆلی 12 دەردەكات كە بەهۆی كەمی هەڵبژاردنەوە لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرنەگیرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی ئەوانەی بەهۆی كەمی هەڵبژاردنی زانكۆ و پەیمانگەكان وەرنەگیرابون راگەیاند كە ژمارەیان (٨٩٢) خوێندكارەو لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ئەمساڵی خوێندن فەرمانی وەرگرتنیان بۆ دەرچووە.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت:"بەئامانجی پێدانی دەرفەت بەوانەی بەهۆی كەمی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابون، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە وەرگرتنی (٨٦٠) لە دەرچوانی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و (٣٢) لە دەرچوانی پیشەییەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)."

وتیشی:" لە ئەمڕۆوە وەرگیراوان دەتوانن پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكانیان بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنیان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان."                                

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن