شاندی دەمپارتی دەچێتە ئیمراڵی

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 416

راچڵەكین-

شاندێكی دەمپارتی سەردانی ئیمراڵی دەكات و ناوەڕۆك و پەیامی دواهەمین كۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆككۆماری توركیا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە تاوتوێ دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 شاندی پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان-دەمپارتی كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان، مدحەت سنجار و فایەق ئۆزگور ئۆرەڵ، جارێكی دیكە سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەكەن و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەوێت. 

ئەندامانی شاندەكە، پوختەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا، كە لە 30 ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو، دەگەیەننە ئۆجەلان.

لەماوەی 11 مانگی رابردوودا كە پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی دەستیپێكردووە، ئەمە دەهەمین جارە شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەكات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەدا كۆدەبێتەوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن