راچڵەكین -
شاندی ئیمرالی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئۆجەلان وتی پێویستە هەموو مافەكانی كورد لە دەستوری توركیادا جێی بكرێتەوە.
دەم پارتی لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-20-25 بڵاویكردەوە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندەكەیان بۆ ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ گفتوگۆیەكی زۆر ئەرێنیمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی ئەنجامدا، كە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاند. تەندروستی و مۆڕاڵی زۆر بەرز بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئۆجەلان رایگەیاندووە، توانای پێشخستنی ئەو پرۆسەیەی كە سەرقاڵین، پێویستی بە گرنگیدان بە مێژوو و كۆمەڵناسیی زیاتر هەیە. پەیوەندی هەزار ساڵەی كورد و تورك بەهێزتر بكرێت، هەوڵ دەدەین پەرە بە قۆناغێكی نوێ بۆ ئاشتی بدەین.
ئۆجەلان جەختی لەوەشكردووەتەوە كە پێویستە هەموو مافەكانی كورد لە دەستوری توركیادا جێی بكرێتەوەو دەبێت كۆمارێكی دیموكراتی لەسەر بنەمای ئاشتیانە بنیات بنرێت.