راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانیدا بە راگرتنی هاوردەكردنی بەنزین، گاز، نەوتی سپی، بە هۆی گەیشتن بە خۆ بژێوی.
بەگوێرەی نووسراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق كە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی- بەڕێوەبەری نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە:" دوای هەوڵێكی بێ ووچان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، كە بوونە هۆی كارپێكردنی پاڵاوگەی نوێ و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین، گاز، نەوتی سپی بۆ ئاستێك كە زۆرتربێت لە خواستی بەكارهێنانی ناوخۆیی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە راگرتنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانەو، زیادەی ئەو بەرهەمانە هەناردەبكرێت."