فەتوایەكی نوێ لە موقتەدا سەدر-ەوە

عێراق

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی كڕینی دەنگی دەنگداران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق فەتوایەكی نوێ دەردەكات.

لەوەڵامی یەكێك لە ئەندامانی رەوتەكەی كە پرسیاری لەبارەی كڕینی دەنگی دەنگدەران كردووە بەتایبەت كەلەئێستادا بەرپرسانی هەندێك دەستەی حسێنییەكان روویان لە نووسینگەی كاندیدان كردووە لەپێناو بەدەستهێنانی هەندێك دەسكەوتی دارایی، ئامادەن كارتی بایۆمەتری دەنگدانەكانیان پێبدەن، موقتەدا سەدر دەڵێت:" با پارەیان لێ بسێنن بەڵام نابێت بەهیچ شێوەیەك كارتی دەنگدانیان پێبدەن، بەدەستهێنانی پارە بەو واتایە نایەت كە دەنگی خۆت بدەیت بەو كاندیدە، لەبەرئەوەی دەنگی دەنگدەران زۆر بە پارەكانیان بەنرخترە."

موقتەدا سەدر كۆتایی وەڵامەكەی بە هاشتاگی " بایكۆتكاران" كردووە لەئاماژەیەكدا بۆ بایكۆتكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن رەوتەكەیەوە. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن