ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 11 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێزی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید لەکۆی سێ یاریی ڕابردوودا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و خاوەنی 9 خاڵە و لە چوارەمدایە، بەڵام لیڤەرپوول بە 6 خاڵ لە خانەی دەیەمدایە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
لیڤەرپوول: مامارداشڤیلی ، برادلی ، کۆناتی ، ڤان دایک ، ڕۆبێرتسۆن ، ماک ئەلێستەر ، گراڤینبێرگ ، سۆبۆسلای ، محەمەد سەڵاح ، گاگپۆ ، ئیکیتیکی.
ڕیال مەدرید: کۆرتوا ، ڤاڵڤێردی ، میلیتاو ، هاوسن ، کارێراس ، چوامینی ، ئاردا گولەر ، کاماڤینگا ، بێلینگهام ، ڤینیسیۆس ، مباپێ.