هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 بەسەر پێشمەرگە دابەشدەكرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین -

هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمرگە و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەت،  ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و بۆ ئەم مەبەستەش سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووە، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكارییەكەی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لەڕێگەی سیستمی بانكییەوە هاوكارییەكە وەردەگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن