گواردیۆلا هۆکاری ئامادەنەبوونی ڕۆدری لە یاری مان سیتی بەرامبەر دۆرتمۆند ئاشکرا دەکات

وەرزش

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی هۆکاری ئامادەنەبوونی ڕۆدری هاونیشتیمانی لە پێکهاتەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ، ئاشکراکرد.

ڕۆدری تەنانەت بۆ یارییەکە لەسەر کورسی یەدەگیش نەبوو، چونکە ستافی ڕاهێنەرایەتی نەیاندەویست مەترسی لەسەر دروست بکەن.

گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا ڕایگەیاند، ڕۆدری هەستی بە باشی نەدەکرد، بۆیە بڕیاریدا مەترسی یاریکردنی نەکات، بەبێ ئەوەی بارودۆخی یاریزانەکە دیاری بکات، سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول لە یاری داهاتووی پریمەرلیگ.

مان سیتی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و توانی بە ئەنجامی 4-1 شکست بە بوروسیا دۆرتمۆند بهێنێت و کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 10 خاڵ و لە خانەی چوارەمدایە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن