دابەشكردنی نەوت لە قەزایەكی سنووری سلێمانی دەستپێدەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1107

راچڵەكین -

سبەینێ نەوتی سپی لەناحیەی شۆِرش-ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەسەر ئەو خێزانانە دابەشدەكرێت كە فۆرمی خۆراكیان كەركوكە.

یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆرمی خۆراكیان كەركوكە، سبەینێ شەممە 8-11-2025، نەوتی كەركوك لە ناحیەی شۆڕش (بەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیك مزگەوتی محەمەدی) دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە كۆدی زیرەكی نەوت و كارتی بانكی سەرۆكی خێزانە، كە بڕی 15 هەزار دیناری تێدابێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن