تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهو دەرکرد

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەکین- 

داواکاریی گشتیی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیران و نزیکەی 40 بەرپرسی باڵای ئیسرائیل دەرکرد.

نوسینگەی داواکاریی گشتی ئیستەنبوڵ بڵاویکردەوە: فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هاوکات فەرمانەکە 37 بەرپرسی باڵای دیکەی ئیسرائیل دەگرێتەوە کە سەرجەمی ئەو بەرپرسانە بە تاوانی جینۆسایدی غەززە و دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبارن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن