راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم
بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە
هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا دەبێت، هەروەها
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.