راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنی سێ
کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی
لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سکاڵا تۆمارکرا سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەناو
شاری هەڵەبجە دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستکرا بە
لێکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای بەدواداچوونەکان توانرا سێ
تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. د . ئ) تەمەن ۱٦ساڵ و (ه . ه
. ئ ) تەمەن ۱٦ساڵ و( ی . س. خ) تەمەن ۱۷ ساڵ دەستگیر
بکرێن و لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.