زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هەزاران فەرمانبەری دیكە دابەشدەكرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 762

راچڵەكین -

وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و سبەینێ نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو دابەش دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشكردنی زەویدا، سبەینێ یەكشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، لە سنووری هەرسێ سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شاەروانییەكانی هەولێر، نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نیشتەجێی ئەو سنوورانەن، دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەكە بەردەوامە و هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، دەبنە خاوەن زەوی خۆیان و لە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن