بەڤیدیۆ، لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا تۆتینهام و مان یونایتد یەکسانبوون

وەرزش

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 11یەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یارییەکی زۆر بەهێزدا، یانەی تۆتینهام لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی مان یونایتدی کرد.

هەر لە تایمی یەکەمدا شەیتانە سوروەکان لە خولەکی 32دا لە ڕیگای براین مبیمۆ گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و بە تایبەتی لە 10 خولەکی کۆتایی یارییەکە یاریزانانی تۆتینهام فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی مان یو و لە خولەکەکانی 84 و 91دا توانییان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکبکەن لە ڕیگای هەریەک لە ماتیاس تیل و ڕیچالیسۆنەوە، بەڵام دی لیخت بەرگریکاری مان یو لە خولەکی 96 یارییەکەی یەکسانکردەوە و بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش هەردوو یانە یەکی خاڵێکیان بەدەستهێنا و تۆتینهام لەکۆی 11 یارییدا 18 خاڵی هەیە و لە خانەی سێیەمدایە، مان یونایتد بە 18 خاڵ لە خانەی حەوتەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن