حكومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاند

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 349

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، بكرێتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ڕەخساندنی ئاسانكاریی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە 10 و 11ی 11ی 2025 پشوو دەبێ.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕۆژی سێشەممە 11ی 11ی 2025 پشووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن