راچڵەکین-
بۆ یەکەمجار لەدوای نزیکەی 80 ساڵ، سەرۆکێکی سوریا سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە: ئەحمەد شەرع
سەرۆکی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
ئەم سەردانەی ئەحمەد شەرع دوای ئەوەدێت، کە دوێنێ شەممە
ئەمەریکا ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆر لابرد و ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریایە بۆ
واشنتۆن لە ساڵی 1946ەوە.