راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەینێ دوو شەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
كەركوك : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی