ئێران: هیچ ئەگەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ئارادا نییە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەکین-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، هیچ ئەگەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا لە ئارادا نییە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لە ئێستادا هیچ ئەگەرێکی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ئارادا نییە، ئێمە هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنی و بنیاتنەرانەمان لەلایەن ئەمەریکاوە بەدینەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە دەتوانین ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەبەرچاوبگرین، بەڵام ئەویش کاتێک روودەدات کە ئەمەریکا ئامادەبێت دیالۆگی یەکسان بە ئامانجی رێککەوتنێک کە لە قازانجی هەردوولا بێت، ئەنجام بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن