شەرع دەبێتە یەكەم سەرۆكی سوریا دوای 1946سەردانی كۆشكی سپی دەكات

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 429


راچڵەكین-

سەرۆكی سوریا دوای چەند رۆژێك لە سڕینەوەی ناوی لە لیستی تیرۆری واشنتۆن، لەكۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.

ئەحمەد شەرع كەئێستا لەئەمریكایە، بەیەكەم سەرۆكی سوریا دادەنرێت كە لەساڵی 1946 وە واتا نزیكەی 80 ساڵ پێش ئێستا، سەردانی كۆشكی سپی دەكات.

پێشتر تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاندبوو، شەرع لەسەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا، رێكەوتنێك واژوو دەكات بۆ بوون بەئەندام لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كەلەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

ساڵی 2019 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) توانیان شكست بەو رێكخراوە بهێنن.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی دیبلۆماسی سوری بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمریكا بەنیازە بنكەیەكی سەربازی لە نزیك دیمەشق دابمەزرێنێت:" بۆ رێكخستنی هاوكارییە مرۆییەكان و چاودێریكردنی پەرەسەندنەكانی نێوان سوریاو ئیسرائیل."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن