راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە لەناوچە شاخاویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
سبەینێ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاویەكان كەمێك زیاتر دادەبەزن بە ( 2 – 3 ) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی