400 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەكەركوك دەگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەكانیان

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 296

راچڵەكین-

وەزیری دادی عیراق ئاشكرای دەكات، 400 هەزار زەوی كشتوكاڵی جووتیارانی سنووری پارێزگای كەركوك كەلەسەردەمی رژێمی بەعسدا داگیركرابوون، دەگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاند:" لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە چڕی كاریان لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو زەوییە كشتوكاڵیانە كردووە كە سەردەمی رژێمی بەعسدا داگیركراوە و مامەڵەی دیكەی پێوەكراووە كە ڕووبەرەكەی 400 هەزار دۆنمە."

وتیشی:" لە ئێستادا كارەكانی  گەراندنەوەی ئەو زەوییانە لە وەزارەتی داد تەواو بووە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان."

وەزیری دادی عیراق داوای لەو جووتیارانە كرد كە زەوییەكانیان دەچێتە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ـەوە، لەرۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ دەستپێكردنی مامەڵەی گەڕاندنەوەی زەوییەكانیان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن