ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە زنجیرەیەک بەربەستی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێنا دوای ئاستێکی نایابی لە یارییەکەی بارسا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ هاتریکێکی مێژوویی تۆمارکرد کە جێگەی خۆی لەنێو گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپادا بەهێزتر کرد.
بەگوێرەی ئاماری ئۆپتا، لیڤاندۆڤسکی لە تەمەنی 37 ساڵ و 80 ڕۆژدا بووە سێیەم بەتەمەنترین یاریزان کە هاتریکی تۆمارکردبێت لە مێژووی لالیگادا لە سەدەی بیست و یەکەمدا، لە دوای خۆرخی مۆلینایە (39 ساڵ و 241 ڕۆژ) بەرامبەر مایۆرکا لە ساڵی 2021 و خواکین سانچێز (38 ساڵ و 140 ڕۆژ) بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە ساڵی 2019.
لە هەواڵێکی تردا ئۆپتا ئازارەکانی ئەم دواییەی بەرشەلۆنەی لە بەرگریکردندا ئاشکرا کرد، چونکە تیپەکە لە دوایین 10 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لانیکەم گۆڵێکی لەسەر تۆمارکراوە و کۆی گشتی 18 گۆڵی لێکراوە، ئەمەش خراپترین ئاستی بەرگرییە لە دوای مانگی ئازاری 2013، کاتێک لە 13 یاری لەسەریەکدا نەیانتوانی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بپارێزن.
لەلایەکی دیکەوە مارکوس ڕاشفۆرد لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی، لەگەڵ لویس میای ئیسپانی یەکەم یاریزانن لە دروستکردنی گۆڵکدا بە 6 ئەسیست.
بارسێلۆنا سوودی لە یارییەکەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی خولەکە وەرگرت کاتێک بە بێ گۆڵ بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ یەکسانبوو، و بە ئەنجامی 4-2 لە سێلتاڤیگۆی بردەوە.