راچڵەكین-
لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، خاوەن كار و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی شارەكە لەبارەی رێگەدان بەكارمەندەكانیان بۆ بەشداریكردن لەدەنگدانی گشتی ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" سەرجەم خاوەن كار و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ 11ی تشرینی دووەمی 2025 لە ماوەی دیاریكراوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی، كە مافی هەموو هاوڵاتییەكە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگبدات، بڕیارماندا گشت كۆمپانیا و خاوەنكارانی كەرتی تایبەت ماوەی ( 2 كاتژمێر ) مۆڵەت بدەن بە كارمەند و كرێكارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەی خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموكراتییە و دەنگی خۆیان بدەن."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" كارمەندان و كرێكارانی كۆمپانیاكانیش ئاگادار دەكەینەوە، هەر خاوەن كار و كۆمپانیاییەكی كەرتی تایبەت ڕێگری كرد ، یاخود ڕێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن، عەقید نیهاد( 07504469129 )."