دەستەبەری کۆمەڵایەتی: ئەگەر خاوەنکار سبەی ئەم کارە ئەنجام بدات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1474

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە مەبەستی پەیڕەوکردنی مافی خۆیان لە بەشداربوونیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، پێویستە خاوەنکارەکان رێگە بە کرێکاران بدرێ بۆ ئامادەبوونیان لە بنکەکانی دەنگدان.

روونیشیکردووەتەوە: بۆ ئەوەى کرێکاران بێبەش نەبن لە مافى دەنگدان، پێویستە سبەینێ 11ی 11ی 2025 بەمەبەستى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتی، خاوەنکار بۆ ماوەى دوو تا سێ کاتژمێر رێگە بە کرێکارەکان بدەن سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن بۆ ئەوەى دەنگى خۆیان بدەن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە: لە ئەگەرى رێگریکردن لەبەردەم ئەم مافەى کرێکاران، لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنکار دەکرێت و لە کاتى سەرپێچیکردنیش کرێکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانى هێڵى هۆشیاری کرێکاران.

ژمارەکان:
(5500) (07511225500( (07721225500)

یان دەتوانیت لە ڕێگەى (واتسەپ یان ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن