راچڵەکین-
دوای ساڵێک توانرا تۆمەتباری رووداوی رفاندنی منداڵێک لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیربکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لە
تاوانی رفاندنی منداڵێک ئاگادارکراینەوە، لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی
بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: تۆمەتبارەکە
کە ناوی (س.ر.ح)ە نەتەو شارەکانی خوارووی عێراق هەڵاتبوو، لەسەر ئەنجامدانی
تاوانەکەش لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، لە رێکەوتی 8ی تشرینی
دووەمی ئەمساڵ توانرا ناوبراو دەستگیربکرێت.