ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان شەرع و ترەمپ ئاشکرا دەکرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 18

راچڵەکین-

دوای نزیکەی 80 ساڵ بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی سوریا سەردانی کۆشکی سپیی ئەمریکای کرد.

ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە: لە سەردانەکەیدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم دیدارە دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆ بکرێت لەبارەی چوونی سوریا دەکەن بۆ ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش، لابردنی بەشێک لە سزاکانی واشنتۆن لەسەر دیمەشق و بەشداریکردنی سوریا لە رێککەوتنی ئەبراهام و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن