وڵاتێكی ئەوروپا هاوكارییەكانی بۆ ئۆكراینا رادەگرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1145

راچڵەكین -

بەهۆی ئاشكرابوونی تۆڕێكی گەورەی مافیای سەربازیی لە ئۆكراینا، سەرۆكی حكومەتی هەنگاریا بڕیاریدا سەرجەم هاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت، راشیدەگەیەنێت: كاتی ئەوە هاتووە یەكێتی ئەوروپا ئەو راستییە بزانێت كە هاوكارییە داراییەكانیان دەچێتە گیرفانی باندەكەی ئۆكراینا.

ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆكی حكومەتی هەنگاریا لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، تۆڕێكی مافیای سەربازی لە ئۆكراینا ئاشكرا بووە كە پەیوەندی بە ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە هەیە و بەشی زۆری ئەو هاوكارییانەی رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت، لەلایەن ئەو تۆڕەوە دەدزرێن.

ئۆربان لە پەیامەكەیدا جەختی لەوەكردەوە كە بڕیاریانداوە چیتر هاوكاری دارایی پێشكەشی ئۆكراینا نەكەن و تی:" ئیتر رێگە نادەم پارەی گەلی هەنگاریا بچێتە گیرفانی مافیا سەربازییەكانی ئۆكراینا".

سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا داواشی لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد هەمان بڕیار بدەن و كۆتایی بە ناردنی هاوكارییە داراییەكانیان بۆ ئۆكراینا بهێنن، رایگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە سەرانی یەكێتی ئەوروپا بزانن كە ئەو پارە زۆرەی بۆ ئۆكراینای دەنێرن، دەچێتە گیرفانی زێلینسكی و ئەندامانی حكومەت و مافیاكانی ئۆكراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن