راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل پێگەی خۆی لە باشووری سووریا قایمتر دەكات و چەند بنكەیەكی سەربازیی لە سنووری پارێزگای قونەیتەڕە دروستدەكات.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل دەستیان كرووە بە دروستكردنی بنكەی نوێی سەربازی لە چەند گوندێكی سنووری پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا و پێگەكانیان لەو ناوچانە بەهێزتر دەكەن.
ئیسرائیل كە لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر حوكمی گروپە چەكدارەكانی سووریا، رووبەرێكی فراوانی لە باشووری ئەو وڵاتە كۆنترۆڵكردووە، تادێت هێزی زیاتریش رەوانەی ناوچەكە دەكات، كە بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئامانج لە جموجۆڵە سەربازییەكانیان، بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و رێگریكردنە لە هێرشی گروپە تیرۆریستییەكان بۆسەر خاكی وڵاتەكەیان.