كەشانسی هەرێم: لێزمە باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری كەمێك تۆزوخۆڵ هەیە. لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەكانی باكوور و رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات، پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەكات و كاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم . پلەكانی گەرما  كەمێك نزمتر دەبێت.

سبەینێ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان باران بارین دەبێت هەندێك كات لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان و ناوچە سنووریەكان كەمێك بەفربارنن هەبێت .  

پلەكانی گەرما بە نزیكی 4 تــــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22  پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن