راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 8 تا 14ی 11ی 2025 ، بڕی (2) ملیارو (693)ملیۆن و (653)هەزار و (975)دینار بووە، لە (100%)ـی داهاتەكە نەختینەیە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 74.182% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 7 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 1 تا 7-11ی ئەیلولی 2025 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (433) ملیۆن و (89) هەزارو (645) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.