راچڵەكین -
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی رۆژئاوا و باشووری عیراقی گرتەوەو لەهەندێ شوێنیش ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە.
ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنباری لە رۆژئاوای عیراق گرتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەوە.
لەدوای نیوەڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارینەكە رووی لە باشووری عیراق كرد و كاریگەری زۆری كردە سەر هەردوو پارێزگای نەجەف و بەسڕە، بەهۆی كەمبوونەوەی مەودای بینینش، ئاستەنگی هاتووچۆ لەچەند ناوچەیەك دروستبوو، هاوكات چەند رووداوێكی هاتووچۆش روویاندا.