لەبارەی کەشوهەواوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت و  لەدوای نیوەڕۆوە لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت.

باسی لەوەشکرد: هاوکات پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە و خێرایی با لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێک کاتیش بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.

ئاشکراشیکردووە: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین لەسەر خۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن