راچڵەکین-
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند
رۆژی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی سیاسی
هەرێم کۆدەبێتەوە.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، دوابەدوای کۆبوونەوەکانی، محەمەد شیاع
سودانی دەچێتە شاری دهۆک و بەشداری لە پانێڵێکدا دەکات کە لە زانکۆی ئەمەریکی
بەڕێوەدەچێت.