راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ ئەگەری شكستهێنانی پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە دەكات و پلانێكی نوێی داناوە بۆ دەستپێكردەوەی هێرشەكانی بۆسەر كەرت غەززە و چەكداماڵینی تەواوەتی چەكدارانی حەماس.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، سوپای وڵاتەكەیان بەدووری دەزانێت حەماس پابەندی ناوەڕۆكی رێككەوتنی ئاگربەست ببێت و لە كەرتی غەززە بچێتە دەرەوەو چەكەكانیشی رادەست بكات، هەربۆیە دەستی بە ئامادەكاریی كردووە بۆئەوەی لەكاتی شكستهێنانی رێككەوتنەكە، هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێبكاتەوەو لەڕێگەی وەشاندنی چەند گورزێكی كاریگەر، چەكدارانی حەماس ناچار بكات چەكەكانی رادەست بكات و لە كەرتی غەززەش بچنە دەرەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە 16-11-2025، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكرتووەكان، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ پشتگیریكردن لە پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی هەمیشەیی لە كەرتی غەززە.
پلانەكەی ترەمپ لەلایەن هەریەك لە وڵاتانی میسر، توركیا، سعودیە و قەتەر، ئیندۆنیزیا، ئوردن و پاكستان، پاڵپشتی لێدەكرێت، ئەگەر هیچ ولاتێكی ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆی بەكارلانەهێنێت، ئەوا پڕۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.