بوومەلەرزە پارێزگایەكی عیراق دەهەژێنێت

عێراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 911

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای نەینەوا روویدا و تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025، بوومەلەرزەیەك لە گوڕی 3.2 پلە بەپێوەری رێختەر، باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوای گرتەوەو لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكرا.

چەقی بوومەلەرزەكە لەنزیك شارۆچكەی گوێڕ بووە، بەڵام تائیستا هیچ ئامارێك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن