لە پارێزگایەكی عیراق سبەینێ كرایە پشووی ناوەندەكانی خوێندن

عێراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 664

راچڵەكین -

بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا، پارێزگای دیالە بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەو پارێزگایە.

نوسینگەی تایبەتی پارێزگاری دیالە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا و دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم چوونی خوێندكاران بۆ خوێندنگەكان، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 16-11-2025 بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن لە سەرانسەری پارێزگاكە.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆ رووی لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە و بەهۆیەوە بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لەهەندێ ناوچەش لافاو هەستاوەو زیانێكی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن