"111 وێستگە لەوادەی دیاریكراودا ئەنجامەكانیان رەوانەی كۆمسیۆن نەكردووە"

عێراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، 111 وێستگە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان نەیانتوانیوە دەستبەجێ داتاكانیان رەوانەی كۆمسیۆن بكەن.

نیبراس ئەبو سۆدە- جێگری وتەبێژی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەمیدیای ناوخۆیی راگەیاندووە:" لەئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو چارەسەركردنی كێشەی 111 وێستگەی دەنگدانە كە دوای شەش كاتژمێر لەكۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان، داتاكانیان رەوانەی كۆمسیۆن نەكردووە."

وتیشی:" هەندێك لەو وێستگانە رووبەڕووی كێشەی هونەری بوونەتەوە، هەندێكی تریان داتاكانیان لەڕێی فلاش میمۆری نەگواستووەتەوە، هەر بۆیە رێوشوێنەكان لەوبارەیەوە بەردەوامن و كۆتاییان نەهاتووە."

ئەبو سۆدە، روونیكردەوە، تائێستا هیچ سكاڵایەكی جۆری " سوور" تۆمارنەكراوەو ئەوەی هەیە كە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن:" بوونی سكاڵای سەوز زەرد، هیچ كاریگەرییەكیان نابێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان."                             

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن