کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، کاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوام دەبێت و ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: باران بارین لە هەندێک کات بە شێوەی نمە بارانی بچڕ بچڕ دەبارێت لە زۆربەی ناوچەکان، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و بە تایبەتی لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.

روونیشیکردەوە: سبەی دووشەممە، لە کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن