وەزیری دەرەوەی ئێران: یاسا نێودەوڵەتییەکان لەژێر هەڕەشەدان

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 431

راچڵەکین-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، یاسا نێودەوڵەتییەکان لەژێر هەڕەشەدان.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێمە باوەڕمان بە رێگایەک هەیە کە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و گفتوگۆ و ئاشتی بونیادنرابێت، سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا بە واتای گەڕانەوەیە بۆ یاساکانی دارستان.

ئاماژەی بەوەشکرد: یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ژێر هێرش و هەڕەشەدان و جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاری قوڵ و رێبازی ترسناک و گۆڕانکاری ستراتیژی دەبێتەوە لە ئاستە جیاجیاکاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن