محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە
راچڵەكین -
سبەینێ شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی ئەمریكا دەكات و لەواشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەكەش واژۆكردنی چەند گرێبەستێكە، كە گرنگترینیان كڕینی ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی (F-35)ە.
میدیاكانی عەرەبستانی سعودیە بڵاویانكردەوە، بڕیارە سبەینێ دووشەممە 17-11-12025، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین، سەردانێكی فەرمی بۆ ئەمریكا ئەنجام بدات و لە واشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.
سەردانەكە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و چاوەڕوان دەكرێت شازادەی جێنشینی سعودیە، چەندین گرێبەستی بازرگانی و بەرگریی لەگەڵ ئەمریكا واژۆ بكات، كە گرنگترینیان كڕینی 48 فڕۆكەی جۆری (F-35)ە، بەگوێری ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، تەوەرێكی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان ترەمپ و محەمەد بن سەلمان، پرسی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعودیە و ئیسرائیلە، كە پێشتر شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاندبوو، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، مەرجێكی پێشوەختە بۆ هەر دانوستانێك بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیسرائیل.