كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما، كەمێك نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە.

سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەكاتەكانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا  .  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 18  پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن